بەهێزترین فێرگەی ئەکادیمی

چیتر نیگەرانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ مەبە، ماڵی مامۆستا ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگریت لە لایەن باشترین مامۆستای بە ئەزمون لە هەرێمی کوردستان.

ماڵی مامۆستا

ماڵی مامۆستا ، بۆ وانە گوتنەوەی تایبەتی بۆ هەموو ئاستێک و تەمەنێک بە شێوازی چاوپێکەوتن و ئۆنڵاین

ماڵی مامۆستا لەوەوە هاتووە کە لە پێشینان و لە ئێستاشدا زۆربەی کات دایک و باوکان ئێوارەیەک منداڵەکانیان دەنارد بۆ ماڵی مامۆستایەک بۆ شیکردنەوەی وانەیەک کە رەنگبوو تێگەیشتنی سەخت بێت ئەگەر لە لایەن مامۆستایەکی شارەزاوە یارمەتی نەدرابووایە و لە کەش و هەوایەکی ئارامدا هاوکاری نەکرابووایە . لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ژیانی ڕۆژانەمان خێراتر دەروات و جەنجاڵی ژیان وادەکات کە ئێمە زۆربەی کات نەتوانین بە تەواوی فریای پێداویستی منداڵەکانمان بکەوین هەر بۆیەش ماڵی مامۆستا بۆ وانەی تایبەتی تەرخان کراوە بۆ ئەوەی ئەرک و کارەکانیان بە شێوازی چاوپێکەوتن و ئۆنلایین ئاسانتر بکرێتەوە کە خۆتان لەگەل مامۆستاکە شوێنی وانەگوتنەوەکە دیاری دەکەن ، ئیدی چیتر پێویست ناکات دوودڵ و نیگەران بن چونکە ئێمە باشترین و بە تواناترین و بە ئەزمونترین مامۆستامان هەیە کە بە دڵێکی پڕ خرۆشەوە کات بۆ منداڵەکانتان دەڕەخسێنێ و بە باشترین و ئارامترین ڕێگا وانەکە دەڵێتەوەو کە تێیدا ئەنجامەکەی بە دڵی تۆ و منداڵەکەت دەبێت ... ماڵی مامۆستا بە شێوازێکی خێرا و بە پلانێکی گونجاو لەگەڵ ئێوەی بەخێوکەر رێک دەکەوێت بۆ ئەوەی باشترین مامۆستای تایبەت و بە نرخێکی گونجاو بۆ منداڵەکەت بدۆزێتەوە .ئێمە خاوەنی بە ئەزمونترین مامۆستای تایبەتین لەسەر ئاستی هەموو شارەکانی باشوری کوردستان . ماڵی مامۆستا دەرفەتێک دەبەخشێت بە قوتابیان کە لە هەر بارو دۆخێکدا بن و لە هەر کاتێک دا پێویست بێ ڕاستەوخۆ لە ماڵەکەت بە ئۆنڵاین مامۆستاکەت ئامادە دەبێت بۆ گوتنەوەی وانەی خوازراو بۆ منداڵەکانتان . زۆربەی کاتەکان دایک و باوکان هەوڵی ئەوە دەدەنکە لە نزیکی ماڵەکەی خۆیان مامۆستایەک بۆ مناڵەکەیان بدۆزنەوە ئەمەش بۆ ئەوەی لە دوودڵی و نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە دووریی و ڕێگاو بان ڕزگاریان بێ ..

ئاست و تەمەن

ماڵی مامۆستا دەرفەتی بەخشینی وانەگوتنەوە بە هەموو ئاست و تەمەنەکان دەدات، هەر لە وانەکانی سەرەتایی تاوەکو زانکۆ و پەیمانگاکان ، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە
07518391867

خزمەتگوزاری!

ئێمە ٢٤/٧ لێرەین، ئامادەین لەهەرکاتێکدا هاوکاریتان بکەین. هەر کاتەک کە پێویستیتان بە پشگەیری هەیە!

هەلی کار لە ماڵی مامۆستا

بیرت لەوە کردۆتەوە وانەی تایبەتی بڵێیتەوە لە ماڵی مامۆستا ؟

ئەگەر تۆ مامۆستایت لە هەر ئاستێکی خوێندندا ، سەرەتایی ناوەندی ، ئامادەیی، زانکۆ یا لە پەیمانگا ، ئەوە تۆ دەتوانی دەرفەتی کارت پێ بدرێت کە تێیدا خۆت کات و شوێن دیاری دەکەیت، تۆ خۆت بڕیاری کات و شوێنی وانەگوتنەوە دەدەیت. موچەی مامۆستایان لەلایەن ماڵی مامۆستا بە کات دەژمێردرێت و لە هەموو سەری مانگێک دەبەخشرێت. ئەگەر تۆ خاوەن ئەزمونی و توانای وانەگوتنەوەی تایبەتیت هەیە ئەوە دەتوانی پەیوەندی بکەیت بە 07518391867.

پەیوەندیمان پێوە بکەن!

  Erbil, Brayati, 60 meter street

  07518391867

  9:00 - 15:00